چڕتر بوونه‌وه‌ی گوشار بۆسه‌ر كرێكارانی شیركه‌تی بانتا ئابیده‌ر له‌ شاری سنه‌

200y
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ كه‌ گوشار و سه‌پاندنی سیاسه‌ته‌ دژه‌ ئینسانییه‌كان، بۆسه‌ر كرێكارانی بانتا ئابیده‌ر په‌ره‌یسه‌ندووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌پاندنی سیاسته‌ته‌كان و یاساكانی دژه‌ ئینسانی و چه‌وساندنه‌وه‌ی بێڕه‌حمانه‌نه‌ی كرێكاران له‌وانه‌ ئیزافه‌كاری، دواخرانی حه‌قده‌ست، ئێخراج، دامه‌زراندنی دوربینی مه‌داربه‌سته‌ له‌سه‌ر دیواری سرویسی بێهداشتی و زه‌وت كردنی گوشی شه‌خسیی له‌ زومره‌ی ئه‌و گوشارانه‌یه‌ كه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌ لایه‌ن خاوه‌نكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌وه‌ بۆسه‌ر كرێكاران سه‌پێندراوه‌.