چۆڵكردنی ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئۆستانی كرماشان

458y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چۆڵكرانی رۆژ له‌دوای رۆژی ئاواییه‌كانی ئۆستانی كرماشان هه‌ر رۆژه‌ له‌ حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه‌.
به‌ پێی ئاماره‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ حاڵی حازردا ئاماری ئاواییه‌ چۆڵكراوه‌كانی ئۆستانی كرماشان زۆرتر له‌ ٥٣٠ ئاوایی به‌راوه‌رد كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ سه‌ره‌نجنه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی رژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ ژێرساخت و ئاموزش و ریفاه بۆ ئاواییه‌كان، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ هه‌ر رۆژه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵك، ئاواییه‌كان چۆڵبكه‌ن. هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ژماره‌ی حاشیه‌نشینی و حه‌ڵه‌بی ئاواییه‌كان زۆرتر بن و خه‌ڵكی هه‌ژار و فه‌قیر تووشی هه‌زاران كێشه‌ و گرفت له‌وانه‌ بێكاری، ئێعتیاد و له‌شفرۆشی بن كه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌ستاوه‌ردی رژیمی كۆماری ئیسلامییه‌.