چۆڵكردنی ده‌یان هه‌زار ئاوایی له‌ ئێران

467
به‌ پێی دانپێدانانی راوێژكاری ره‌ئیسی ستادی سه‌رمایه‌گوزاری ناوچه‌ مه‌حرومه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی رژیم، له‌ حاڵی حازردا ٩٢ هه‌زار ئاوایی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێراندا هه‌یه‌ كه‌ ٣٣ هه‌زار ئاوایی چۆڵ كراون.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، پانتایی به‌رینی بێكاری، كۆچكردنی رۆژ له‌دوای رۆژی خه‌ڵكی ئاواییه‌كان به‌ره‌و حاشیه‌ی شاره‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها به‌ ئاماژه‌ به‌ جه‌معیه‌تی ٢١ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سیی ئاوایی و عه‌شایری وڵات رایگه‌یاند: كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رنجنه‌دان به‌ ئاواییه‌كان و عه‌شایر به‌ واته‌ی په‌ره‌سه‌ندنی حاشینه‌نشینی شاره‌كانه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژنامه‌ی “شه‌رق” هه‌واڵی چۆڵ كردنی سه‌دان ئاوایی به‌ هۆی وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاویی راگه‌یاند.