چۆڵكردنی ‌به‌ره‌به‌ره‌ی ئاوایی هۆیه‌ی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ مه‌ریوان به‌ هۆی وشکەساڵی

 

486t

وشکەساڵی‌ و رێژه‌ی به‌رچاوی بێکاری و سه‌رنج نه‌دانی کاربەدەستانی شاری مەریوان لە کێشە و داوای خەڵک وایکردووە، ئاوایی هۆیه‌ بەرەبەرە چۆڵ بێت.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئاوایی هۆیه‌ لە‌ ناوچه‌ی ژاوەرۆی‌ مه‌ریوان به‌ جه‌معیه‌تی ١٢٥٠ كه‌سی نزیک به ٢٨٠ بنه‌ماڵه‌ی لێماوە و زۆربەی خەڵکەکەی به‌ هۆی‌ وشكه‌ساڵی‌‌ و بێكاری‌، به‌ ناچاری‌ ئاواییه‌کەیان به‌جێهێشتووە. بەپێی ئەو راپۆرتە، ئاوایی هۆیه‌ له‌ ٧٥ كیلۆمیتری شاری‌ سنه‌یه‌ و خەڵکەکەی له‌ رێگا‌ی‌ ئاژه‌ڵداری‌‌ و كه‌شاوه‌رزییه‌وه‌ ده‌ژین، بەڵام كه‌شاوه‌رزانی ئه‌م ئاواییه‌ به‌ هۆی‌ وشكبوون و فه‌وتانی‌ دار و دره‌خته‌كانیان به‌ ناچاری‌ ئه‌م ئاواییه‌ به‌جێده‌هێڵن. خه‌ڵكی ئەو ئاواییە بەردەوام بەدواداچوونیان بۆ کێشەکانیان کردووە و داوای یارمەتی‌ و چارەسەریان لە فەرمانداری ‌و ناوەندە په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیکە کردووە، بەڵام هیچ وڵامێكیان به‌ خه‌ڵك نه‌داوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئەو ئاواییە پێشتر مه‌دره‌سه‌ی ئێبتدایی، راهنه‌مایی ‌و دەبیرستانی هەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی کەمی خوێندكار، منداڵانی ئێبتدایی و راهنه‌مایی لە یەک شوێندا ده‌رس دەخوێنن‌ و دەبیرستانەکەش لەبەر نەبوونی خوێندكار، موعه‌لیمی بۆ نەهاتووە و داخراوە.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →