ڕاپۆرتی بەڕیوەچونی پلینۆمی پێنجەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کونیستی ئێران بەشی (٤)

سرنجدان لە بوونی دیمەنگای پەرە سەندنی خەباتی کرێکاری و جەماوەری بۆتە هۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی عەزمی جەزم بکات فازی دووهەمی سازش لەگەڵ ئامریکا تێکەڵ بە پەیڕەو کردنی کۆنترۆڵی زیاتر بەسەر فەزای سیاسیدا بەرەو پێش بەرێت. پەرە سەندنی شەپۆلی ئێعدامەکان و بەتایبەت ئێعدامی زیندانیانی سیاسی، درێژەی گرتن و زیندانی کردنی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی، داخستنی رۆژنامەکان، توند کردنەوەی سانوۆڕ و وادار کردنی ڕاگەیەنەرەکان بە خۆسانسۆڕ کردن، پەرە پێدانی تەحەروکی گوروپەکانی گۆشار بۆسەر ژنان و لاوان، هەموو ئەمانە بەشێک لە هەوڵی بەرنامە بۆ دارێژراوی ڕژیمە کە دەیەوێ بۆ بەرگرتن لە هەڵچونی قین و توڕەیی جەماوەر کاناڵەکانی هەناسەدانی کۆمەڵگا ببەستێ. لەم بارودۆخەدا تەنانەت ڕاگەیاندنی ڕەسمی قەدەغە کرانی چوونە دەرەوەی خاتەمی لە وڵات و یان بەرگرتن لە ئامادە بوونی لە کۆڕو سمیناری زانکۆکاندا لە لایەن سەرانی قوەی قەزاییەوە، زیاتر لەوەی کە سەرچاوە گرتوو لە گوشار هێنانی باڵی حاکم بێت بۆسەر ڕەقیبە ڕیفۆڕم خوازەکانی، هەوڵێکە بۆ داخستنی هەموو دەرویەک کە ڕەنگە جەماوەری خەڵک گەڵکی لێوەربگرن بۆ دەربڕینی قین و نارەزایەتیەکانیان.402

هاوڕێی و هاودەستی بە کردەوەی دەوڵەتی رۆحانی لەگەڵ ئەم سیاسەتە سەرکوتگەرانە و توند بوونەوەی ئیختیناق، ئەگەرچی ئەسبابی ڕەزایەت و شادمانی باڵی زاڵ لە پێکهاتەی حکومەتی کۆماری ئیسلامیدا بۆ پەڕێنەوە لەم قۆناغە قەیراناویەی فەراهەم کردوە، بەڵام رۆحانی بەم کارنامەیەوە بەرەو ئەوە دەچێت تا هەموو خاسیەتەکانی وەک سپەری بەڵای ڕژیم لە بەرانبەر گوشارەکان لە خوارەوە لە دەست بدات.

سیاسەت و کردارەکانی دەوڵەتی رۆحانی لە زیاتر لە یەک ساڵ و نیوی ڕابردودا و زەعف و زەبوونیان لە بەرانبەر باڵی دەست رۆیشتودا جارێکی تر ئەم ڕاستیە نیشان ئەدات، کە ئیسلاح خوازان و ئیعتیدال گەرایانی حکومەتی زیاتر لە سپای پاسداران و ئوسول گەرایانی توندڕەو لە ئاخێزە جەماوەریەکان و توڕەیی بناغە هەڵتەکێنی کۆمەڵایەتی ئەترسن. لەژێر ئەم بارودۆخەدا و لە مانگەکانی نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردنی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان و لە حاڵێکدا کە باڵی سپای پاسداران و ئوسول گەرا توندڕەوەکان هەروا هەوڵئەدەن کە ئەم دوو ناوەندە لە کۆنترۆڵ و ئیختیاری خۆیاندا ڕابگرن، توند بونەوەی کێشەی باڵە حکومەتیەکان زیاتر لەسەر مێحوەری ئیفشاگەری سەبارەت بە پەروەندەی گەندەڵی کەڵانی ماڵی و ئیداری یەکتردا دەسوڕیتەوە.ەوڵەتی رۆحانی لەم دەورەیەدا لە ڕکابی سپای پاسداران و ویلایەتی فەقیەدا لایەنی ڕەسمی و ئیجرایی بەخشیوەتە هەموو کردارێکی سەرکوتگەرانە بۆ توند کردنەوەی فەزای ئیختیناق لە کۆمەڵگەدا. بەڵام بەم حاڵەشەوە نەیتوانیوە نە بە دانی وەعدەی باشتر بوونی بارودۆخی ژیان و بەڕێچونی خەڵک لە ئاکامی سازش لەگەڵ ئامریکا و لاچونی گەمارۆکان، نە بە پشت بەستن بە شگردی سەرکوت و نە بە پشت بەستن بە ناوەندی بێ ئابڕو و بێزاوی وەک ئەنجومەنە سینفیەکان و خانەی کارگەر ناڕەزایەتی کرێکاران کۆنترۆڵ بکات و مەترسی ڕەوتی روو لە پەرە سەندنی خەباتی کرێکاری لە ڕژیم دوور بخاتەوە. ناکامی دەوڵەتی رۆحانی لەم بوارەدا ئەگەر لە لایەکەوە مەتڵوبیەتی بۆ چینی سەرمایەداری ئێران دەباتە ژێر پرسیار لە لایەکی دیکەوە بواری توند بوونەوەی کێشەی باڵە حکومەتیەکانی فەراهەم کردو

ناڕەزایەتی و مانگرتنی پڕژوبڵاو و هەموو رۆژەی کرێکاران بەتایبەت ناڕەزایەتی کرێکارانی ماشێن سازی، پیتروشیمی، ناڕەزایەتی خانەنشینانی زەوبی ئاهەنی ئیسفەهان، ناڕەزایەتی پەرستاران و مانگرتنی سەرتاسەری موعەلیمان، هەمویان نیشانەی ئەوەن کە کرێکاران نە چاوترشێن و نە تەسلیمی بارودۆخێک بوون کە ڕژیم بەسەریدا سەپاندون. کرێکاران لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ هێرشی هەمە لایەنەی سەرمایەداران و دەوڵەت بۆ دەستەبەر بوونی داواکاری و باشتر بوونی ژیان و بەڕێچونیان بە شکڵی جۆراو جۆری خەبات وەک مانگرتن و ڕاگرتنی چەرخی بەرهەمهێنان، بەرپا کردنی کۆبونەوەی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر ناوەندە حکومەتیەکان، کۆبوونەوە لە شوێنەکانی کار و لەنێو کارخانەکان و هیتردا لە دژی بارودۆخی مەوجود دەستیان داوەتە دەربڕینی ناڕەزایەتی. مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکاری ئەگەرچی نیشانەی بوونی دەرەجەیەکە لە ڕێکخراوی و گێڕانی دەوری کڕێکارانی وشیار و پێشڕەو لەم بوارەدا، بەڵام ئەم خەباتە هەروا پڕژوبڵاو و بەبێ پێوەندی بەیەکەوە بەرەو پێش چووە و لە ئاکامدا نەیتوانیوە ببێتە ئەهرومێکی بەهێز بۆ داسەپاندنی داواکاری خێرای کرێکاران بەسەر خاوەنکاران و دەوڵەتدا. ئەم ناڕەزایەتیانە لە زۆر حاڵەتدا لە کارخانەیەکدا ماوەتەوە و سەرەڕای بوونی ویست و داواکاری وەک یەک و هاوبەش نەیتەنیوەتەوە بۆ بەشەکانی دیکەی بەرهەمهێنان. زاڵ بوون بەسەر خاڵە لاوازەکانی بزوتنەوەی کرێکاری لەم دەورەیەدا و لە بارودۆخێکدا کە چینی کرێکاری بەدەست نەبوونی تەشەکولی جەماوەری چینایەتی و سەربەخۆی خۆیەوە لە دەوڵەت دەناڵێنێ پێوەندی هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی کرێکاری لە ناوەندەکانی بەرهەمهێناندا، لە یەک ڕشتەدا و لە ڕشتە جۆراو جۆرەکانی بەرهەمهێناندا بۆتە پێویستیەکی هەنوکەیی و زەروری چینیایەتی. لە سیاسەت و کرداری ڕژیم لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکاری لە ماوەی ساڵی ڕابردودا و لە سیاسەتی ڕژیم لە بەرخورد بە مەسەلەی دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەستەکان بۆ ساڵی ١٣٩٤، دیارە کە ڕژیم نایەوێ لە بەرانبەر خەباتی کرێکاراندا پاشەکشە بکات. سەرانی ڕژیم لەسەر ئەو بڕوایەن کە لەم بارودۆخەدا پاشەکشەی ڕژیم، کرێکاران و خەڵک ناڕازی تر دەکات. بەم حاڵەوە ئەگەر گورزی کرێکاران بەهێز تر بێت، ئەگەر خەباتی پڕژوبڵاویان یەکگرتو یەکپارچە بکرێت، ڕژیم ڕێگایەکی بێچگە لە پاشەکشە بۆ نامێنێتەوە. ئەگەر ڕژیم بە هێرشی هەمە لایەنە بۆسەر کار و ژیان و بەڕێچونی کرێکاران ڕێگایەکی بێجگە لە خەبات بۆ ئەوان نەهێشتۆتەوە، کرێکارانیش دەبێ بە یەکخستن و سەرتاسەری کردنەوەی خەباتەکەیان ڕێگایەک بێجگە لە شکست و سەرشۆڕی بۆ ڕژیم نەهێڵنەوە.

لەم پێوەندەدا دەرسەکانی ئەزمونی مانگرتنی سەرتاسەری موعەلیمان جێگای لێ فێربوونە. موعەلیمانی تێکۆشەر و پێشڕەو لە ڕیزی ئەم حەرەکەتەدا، سەرەڕای دودڵی و نا پەیگیری و هەڵوێستی محافزە کارانەی کانونەکانی سینفی موعەلیمان، بە دەستەبەر کردنی هاوکاری قوتابیان و کەڵک وەرگرتنی کارا لە تۆڕی پێوەندی کۆمەڵایەتی دەورێکی گەلێک کاریگەریان لەسەراسەری کردنەوەی مانگرتنی سەرتاسەری خۆیاندا گیڕا.

سەبارەت بە پێگەی ژنان و بزوتنەوەی ڕزگاری ژن، کۆبونەوەی کۆمیەتەی ناوەندی لەسەر ئەم خاڵە جەختی کردەوە کە ڕەچاو کردنی توندی سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزی لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە لە دژی ژنان لە بازاڕی کار، لە دەست ڕاگەیشتن بە ئیمکاناتی خوێندنی باڵا و هەروەها سیاسەتی جەمعیەتی ڕژیم لەسەر بنەمای داسەپاندنی بارودۆخی منداڵ خستنەوەی زیاتر بەسەر ژناندا، سیاسەتێکی بەرنامە بۆ دارێژراوە و گرێدراوە بە ئیستراتیژی مانەوەی ڕژیمەوە. ئیدئۆلۆگەکانی کۆماری ئیسلامی بە باشیی دەزانن کە باشتر بوونی ڕێژەیی مەوقعیەتی ژنان لە کۆمەڵگە پێشکەوتوەکانی سەرمایەداریدا لە رۆژئاوا، لە ئاکامی زیاد بوونی حوزوری بەرچاوی ژنان لە بازاڕی کاردا، روو کردنە خوێندنی باڵا و شکۆفا بوونی ئیستعدادەکانیان لەو ڕشتانەدا کە تا دوێنێ لە پاوانی پیاواندا بوون و گرایشیان بەرەو منداڵ بوونی کەمتری بەدیاری هێنا. لەسەر ناوەرۆکی ئەم ئاڵوگۆڕانە بوو کە لە بزوتنەوەی ڕزگاری ژناندا گرایشاتی فیمینیستی ماڕکسیسیت- فیمینیستی و سۆسیالیستی بە نەخشە و پلانی ڕاهبوردی جۆراو جۆرەوە شکڵیان گردت. کۆماری ئیسلامی بە ئاگادار بوونی دەقیق لە ڕەوتی ئاڵوگۆڕی بزوتنەوەی ژنان لە رۆژئاوادایە کە پەیڕەو کردنی سیاسەیە ئاپاڕتایدیە ڕەگەزیەکانی توند تر کردۆتەوە. لە سەر ئەساسی ئەم ئاڕاستەیە، تەرحی ” دووکاری” و لە ڕاستیدا خانەنشین کردنی ژنان، سیاسەتی دامەزراندنی نیوە وەخت و خانەنشین کردنی نابەوەختیان، ئیجادی مەحدویەت و بەر گرتن لە ژنان بۆ کار کردن لە کافی شاب و قاوەخانەکان هەرکام بە نۆبەی خۆی هەوڵێک بوون تا ژنان لە بازاڕی کار و فەعالیەت لە دەرەوەی ماڵ دەرکەن و سەرلەنوێ بیانگێرنەوە گۆشەی ماڵ. لە لایەکی دیکەوە لە ئاکامی ئیجرای تەرحی کۆنەپەرستانەی ” سەهمیە بەندی جنسیەتی”، ” بومی گوزینی جنسیەتی” و ” هەڵاواردنی جنسیەتی” کچان بەشێوەیەکی بێ وێنە لە خوێندن لە دە ڕشتەی دانشگایی بێبەش کراون. ئەم سیاسەتانە گەلێک لە ژنانی لەسەرکاری لە شوێنەکانی کار لە بازاڕی ڕەسمی دەرکردوە، بەڵام نەک بۆ گۆشەی ماڵەوە، بەڵکو ڕەوانەی بازاڕی ڕەشی کردون.

سیاسەتی ئاپاڕتایدی ڕەگەزی کۆماری ئیسلامی کە ئامانجی گێڕانەوەی ژنانە بۆ گۆشەی ماڵ، لە لایەکەوە بەهۆی گەشە کردنی فەرهەنگی مەسرەف گەرایی لەنێو ژنانی چینی مامناوەند دا کە نەتیجەی ئاڵوگۆڕەکانی سێ دەیەی ڕابردوە و لە بارودۆخێكدا کە بنەماڵە کرێکاریەکان ئەگەر دوو نان ئاوەریشیان هەبێت، ناتوانن نیازە سەرەتاییەکانی خۆیان و بنەماڵەکانیان دابین بکەن، بەرەو رووی شکست بۆتەوە. ژنانی بنەماڵە کرێکاریەکان و توێژی زەحمەتکێشی کۆمەڵگە بە حوزوری روو لە زیاد بوونیان لە بازاڕی کاردا ئەگەرچی هەست پێکراوتر و توندتر سوڵتەی چینە داراکان تەجروبە دەکەن، بەڵام لە هەمانحاڵدا لە مەوقعیەتێکی باشتر بەهرەمەند دەبن بۆ بەگژدا چونەوەی پیاوسالاری وەک یەکێک لە پایەکانی حاکمیەتی ڕژیمی سەرمایەداری کۆماری ئیسلامی. سەرانی ڕژیم کە ناتوانن بەربە ڕەوتی ئەم گاڵوگۆڕانە بگرن بە پەسند کردنی زنجیرەیەک لە قانونی کۆنەپەرستانە و دژی ژن، کە عەمەلیاتی زنجیرەیی ئەسید پاشی بە دەموچاوی ژناندا یەکێک لە ئاسەوارە مەنتیقیەکانی بوو هاتنە شەڕی ئاسەوارەکانی ئەم ئاڵوگۆرانە

بە سرنجدان بەوەی کە باس کرا هەڵسوڕاوانی رادیکاڵ و سۆسیالیستی بزوتنەوەی ژنان پێویستە سرنجی زیاتر بدەنە ناسین و لەقاودانی ماهیەتی نیزامی ئاپاڕتایدی ڕەگەزی کۆماری ئیسلامی. ئەوەی کۆماری ئیسلامی لەدژی ژن دەیکات بانترە لە نیهادینە کردنی فەرهەنگی پیاوسالاری لە کۆمەڵگەدا. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تەنیا بە پشت بەستن بە بوونی فەرهەنگی پەڕتوکاوی پیاوسالاری لە کۆمەڵگەدایە کە دەتوانێ نیزامی ئاپاڕتایدی جنسی خۆی بەسەر پێوە ڕابگرێت. کرێکاران و خەڵکی ئازادی خوازی ئێران کە لە نیزامی ئاپاڕتایدی ڕەگەزی کۆماری ئیسلامی وەگیان هاتوون، پێویستە ئەوە بزانن کە ڕەچاو کرانی هەر ڕوانگە و کردارێکی پیاوسالارانە سەبارەت بە ژن لە هەر شوێنێکدا بێت، ئاگاهانە و یان نائاگاهانە ئاو دەکاتە ئاشی نیزامی جنسیەتی کۆماری ئیسلامیەوە و یارمەتی مانەوەی ئەدات