رۆژنامه‌یه‌كی ئۆتریشی به بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك، بێده‌نگه كردنی یه‌كێتیی ئۆرووپای له‌هه‌مبه‌ر هێرشه خوێناوییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ دیفاعی كوردوستان “شه‌رمه‌زار كرد و به كرده‌وه‌یه‌كی ناپه‌سه‌ندی” له‌قه‌ڵه‌م دا.
رۆژنامه‌ی ئۆتریشی “كۆرییێر” له راپۆرتێكیدا وتوویه‌تی: ” ده‌وڵه‌تی توركییه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشی كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی كوردوستان، و ئه‌م هێرشه بۆته هۆی مه‌رگی سه‌دان غه‌یره نیزامیی، به‌ڵام یه‌كێتیی ئۆرووپا به هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م یه‌كێتییە له پرسی په‌نابه‌ران، بێده‌نگه‌ی كردووه و ئه‌مه جێی شه‌رمه‌زارییه. ئهوانەیکە له‌دووره‌وه شایه‌تی جهنایهتهكان به تایبه‌ت له جۆری ده‌وڵه‌تی حكومه‌تێكن، خۆشیان به هاوبه‌شی ئه‌م تاوانانه ده‌ژمێردرێن.