ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی نوێی تاڵیبان

گرووپی تاڵیبان له‌ شاری كابۆڵ حكوومه‌تی نوێی ڕاگه‌یاند و “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ئاخووند” وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و “عه‌بدۆلغه‌نی به‌راده‌ر” وه‌ك جێگری یه‌كه‌م و “عه‌بدۆسه‌لام حه‌نه‌فی” وه‌ك جێگری دووهه‌م دیاری كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌بیحۆڵڵا موجاهید” وته‌بێژی ئه‌م گرووپه‌ له‌ كونفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی دا هه‌واڵی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێێ و ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی ئه‌م ئیداره‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی وڵامدانه‌وه‌ی خێرا به‌ پێداویستییه‌كانی حكوومه‌ت‌ دامه‌زراوه‌.