ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێك بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی مەحکووم بە سێدارەی خەڵکی کرماشان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.

بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر، بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە بە ناوی “شارام تەخشا” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی کرماشان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کراوەشایانی باسه، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەر حوکمی ئێعدامی ناوبراو جێبەجێ بکرێتجێگهی ئاماژهیه، شارام تەخشا وێڕای براکەی بە ناوی شاریار تەخشا سێ ساڵ لهمهوبهر بە تۆمەتی “کوشتنی كهسێكی دیكه‌ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه‌ حوکمی سێدارە و ١٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوه‌. ههروهها “شاریار تهخشا” حوکمی ٤٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا و ئێستا لە زیندانی دێزڵ ئابادی کرماشان ڕاگیراوە.