ڕاگوێزرانی سێ به‌ندكراوی سیاسی بۆ زیندانه‌كانی شنۆ و سنه‌

ڕۆژانی ٨ و ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، سێ به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “ڕەحیم ڕەفعەتی، و “ڕەحمان تابش، خەڵکی شاری شنۆ و “باسام مۆرادی” خه‌ڵكی كامیاران لە زیندانه‌كانی نەغەدە و كامیاران بۆ زیندانه‌كانی سنه‌ و شنۆ، ڕاگوێزران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم و تەبانی دژی نیزام،  سه‌رجه‌م به‌ چوارساڵ و نیو زیندان مه‌حكووم كرابوونهه‌روه‌ها “باسام مۆرادی” به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه‌.