ڕاگوێزرانی سێ چالاكی مه‌ده‌نی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ

سێ چالاکی مهدهنی بە ناوەکانی “دەریا تاڵبانی، عەزیمە ناسری و ئەسرین محەممەدی،  پاش دەستبەسەر كردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری مەهاباد، بۆکان و تاران، به‌ مهبهستی لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتووخانهی ئتلاعاتی سپای ورمێ کران.

ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، دەریا تاڵبانی و عەزیمە ناسری، بە بێ بەڵگەی یاسایی و هەر کامەیان بە جیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە مەهاباد و بۆکان دەسبەسەر کرانهەروەها لە هەمان ڕۆژدا، ئەسرین محەممەدی، خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا لە تاران، دەستبەسەر کرا و ناوبراو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کراوەهەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو سێ چالاکه‌ مهدهنییه، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.