ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی شنۆ

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “ئاڵیاوێی شنۆ، بە ناوی “ئومید مەعرووف” پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتووخانهكانی شاری ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزراوە.

به‌ پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هیرشیان کردبووە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردبووشایانی باسه، هێزە ئەمنییەتییەکان “ئومید مەعرووفیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر کردبوو.