ڕاگوێزرانی وریا دڵ ئه‌نگیز بۆ زیندانی ناوه‌ندی مه‌ریوان

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە پیشتر لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه‌ حوکمی بەندکران و لێدانی شهلاقی بە سەردا سەپابوو، به‌ مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی مهریوان كرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ، “وریا دڵ ئەنگیز” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان کە له‌ مانگی ڕەشەممەی پارهكه‌ لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی مەریوان به‌ تۆمهتی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” حوکمی ٤ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٤ زهربه‌ شهلاقی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ناساندجێگهی ئاماژهیه، “وریا دڵ ئەنگیز” ٤ ساڵ لهمهوبهریش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و دوای ٤٦ ڕۆژ بە دانانی وهسیقه‌ و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.