ڕزگار كردنی ٣٦٣ كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌راست

 به‌ پێی راپۆرتی رێکخراوی چاودێری دهریاكان، رۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕهشهممه، لە سێ هەڵمەتی گەڕان بەدوای کۆچبەراندا، 44 کۆچبەری سەر بەلەمێک رزگارکراون کە بەلەمەکەیان تووشی نوقم بوون ببو و خهرێك بوو بخنكێن و له‌ ماوهی رۆژانی رابردوودا له‌ چهند ههڵمهتی جیاجیا دا سهرجهم ٣٦٣ كۆچبهر له‌ خنكان ڕزگار كراون.

 به‌ وتهی بهرپرسانی ئهم رێكخراوه، ئەگەر بەهۆی فڕۆکەکانی رێکخراوی مرۆییی “موونبێرد” نەبووایە، ئەستەمبوو بتوانرێت ئەو کۆچبەرانە لەنێو دەریادا رزگاربکرێن، کە لە ئاسماندا چاودێریی گەشتی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا دەکاتنوێنهرێكی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی کێشەی کۆچبەران و نقوومبوونیان لە ئاوە سنوورییەکاندا دەڵێت، هەر ئەم چەند رۆژەی رابردوو زیاتر لە 14 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان خنکاون.