ڕه‌ت كرانه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی مه‌جلیس بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیختیاراتی شوڕای نیگه‌بان

61
شوڕای نیگهبان گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ڕه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی شوڕای نیگه‌بان به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه‌. به‌پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ شوڕای نیگه‌بان ناتوانێ سه‌لاحییه‌تی نوێنه‌رانی مه‌جلیس، دوای هه‌ڵبژاردنی ره‌ت كاته‌وه‌.
وته‌بێژی شوڕای نیگه‌بان له‌مباره‌وه‌ وتی كه‌ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ به ‌نیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیختیاراتی شوڕای نیگه‌بانه‌. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ مافی شوڕای نیگه‌بان سه‌باره‌ت به‌ سه‌لاحییه‌تی كاندیداتۆڕه‌كانی مه‌جلیس كه‌م ده‌كاته‌وه‌. به‌هۆی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی مه‌جلیس په‌سه‌ند كراوه‌، شوڕای نیگه‌بان ناتوانێت سه‌لاحییه‌تی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژیردراو ڕه‌ت بكاته‌وه‌. شوڕای نیگه‌بان وتوویه‌تی ته‌شخیسی خه‌ڵك، ناتوانێت له‌ سه‌ره‌وه‌ی ته‌شخیسی شوڕای نیگه‌بان بێت.