رۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، به هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه له دانیشگایهك له وڵاتی “ئێتیۆپی” چه‌ند خوێندكار كوژران و ژماریه‌كیش بریندار بوون.
به پێی راپۆرتی “ڕویتێرز”، ئه‌م ته‌قینه‌وه كه له دانیشگای “دیالا” هه‌ڵكه‌وتوو له باشوری ئێتێۆپی روویدا، بووه هۆی كوژرانی ٢ خوێندكار و بریندار بوونی ٦ كه‌سی دیكه، کە حاڵی ٤ كه‌سیان ناجێگیره. به وته‌ی پۆلیسی ئێتیۆپی، ئه‌م ڕووداوه دووهه‌مین هێرشه له‌م وڵاته له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی دواییدا.