ڕوودانی سێ ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان

ڕۆژی چوارشهممه‌ ١٨ی پووشپهڕ، بههۆی ڕوودانی سێ تهقینهوه‌ له‌ ویلایهتهكانی كابۆل، قهندههار و غهزنی ،لانیكهم ٦ كهس گیانیان لهدهست دا و ژمارهیهكی زۆریش بریندار بوون.

بهرپرسانی ناوخۆیی له‌ ویلایهتی قهندههار له‌ باشووری ئهفغانستان ڕایانگهیاندووه‌ كه‌ بههۆی تهقینهوهی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ شارستانی “شاه وهلی كوت” ئهم ویلایهته، سێ كهس كوژراون و ١٥ كهسی دیكه‌ لهوانه‌ كهسی مهدهنی و نیزامی بریندار بوونله‌ ههمان حاڵدا بهرپرسانی ناوخۆیی له‌ ویلایهتی غهزنی له‌ باشووری ئهفغانستان پشتڕاستیان كردهوه‌ كه‌ بههۆی بۆمبڕێژیهكهوه‌ سێ كهس گیانیان لهدهست داوه‌. ههروهاه مینێكی دیكهش له‌ ناوچهی “خهیرخانه‌” له‌ باكووری كابۆل تهقیهوه‌ و دوو كهسی دیكهش بریندار بوونشایانی باسه، تاڵهبان بهرپرسایهتیی ئهم هێرشانهی گرتووهته‌ ئهستۆ.