ڕوودانی پێنج ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ عێراق

23
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ دوای پێنج ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ پایه‌گایه‌كی نیزامیی له‌ باكوری به‌غدا ژوماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی به‌فرانبار، ڕوویدا، بۆوه‌ ‌هۆی كوژرانی ١٥ ئه‌ندامی هێزی ئه‌منییه‌تیی عێراق و بریندار بوونی ٢٢ كه‌سی دیكه‌. شایانی باسه‌ تاقمی ئیسلامگه‌رای داعش له‌ڕێی به‌یانییه‌یه‌كه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستووگرت.