ڕێزلێنان له‌ یادی هاوڕێی گیانبه‌خت كردوو “فواد مسته‌فا سۆڵتانی” له‌ شاری سه‌قز

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سه‌قز، به‌ گه‌یاندنی خۆیان بۆ گوندنی “ئاڵمانه‌ی مه‌ریوان و كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گلكۆی هاوڕێ “فه‌واد مسته‌فا سۆڵتانی، یادی ئازیزیان به‌رز ڕاگرت.

به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گلكۆی هاوڕێ “فواد مسته‌فا سۆڵتانی” و سێ برای لگیانبه‌خت كردووی له‌ گوڕستانی “تاڵه‌سواری مه‌ریوان، به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای سوور و بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی هاورێیانی گیانبه‌خت كردووی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و  حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، یادی ته‌واوی گیانبه‌خت كردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزمیان به‌رز ڕاگرتله‌ كۆتتاییدا به‌شداربووان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی ئه‌و ئازیزانه‌ نوێ كرده‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له‌ شانازییان بن.