ڕێوڕه‌سمی ساڵهاتی گیانبه‌ختكردووانی بۆمبارانی شیمیایی مقه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

272y
به‌ بۆنه‌ی ٢٧مین ساڵهاتی گیانبختكردنی كۆمه‌ڵێك له‌ هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاكامی بۆمبارانی شیمیایی رژیمی به‌عسی عێراق، رێوره‌سمێك له‌سه‌ر گڵكوی ئه‌و ئازیزانه‌، له‌ نزیك شاری رانیه‌، به‌رێوه‌چوو.
مه‌راسمه‌كه‌ به‌ راگه‌یاندنی ریزی به‌رنامه‌كان له‌ لایه‌ن هاوڕێ ئه‌سعه‌د رۆسته‌می، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و به‌ سرودی ئه‌نترناسیوناڵ و ده‌قیقه‌یه‌‌ك بێده‌نگی بۆ یادی گیانبختكراوانی ئه‌م رووداوه‌، ده‌ستیپێكرد. هاوڕێ “ئه‌حمه‌د ساله‌حی” به‌م بۆنه‌وه‌، له‌ لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. دواتر هاوڕی خالید نودشه‌ پارچه‌ شێعریه‌كی به‌ زمانی فارسی دیكلمه‌ كرد. چه‌ند به‌شێكی رێوره‌سمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن كانه‌له‌كانی ته‌له‌فزیۆنی “ئێن، ئاڕ ، تی” رووداو و رێگا” رۆماڵ كرا. ده‌قی ته‌واوی رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ به‌رنامه‌كانی ئه‌م شه‌وی ته‌له‌فزیۆنی كۆمه‌ڵه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و سه‌رنجتان بۆ بینینی راده‌كێشین.