ژماره‌ی ئاواره‌كان سنووری ٦٠ مێلیۆن كه‌سی به‌زاند

780
ڕێكخراوی‌ نه‌یه‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژی جومعه‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌ز رایگه‌یاند كه‌ ڕێژه‌ی ئاواره‌كان له‌ جیهان دا له‌مساڵدا به‌ شێوه‌یه‌كی بێوێنه‌ سنووری ٦٠ میلیۆن كه‌سی به‌زاندووه‌.
به‌وته‌ی كۆمیسارییای باڵای وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م ژماره‌یه‌ ٥٠ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ خۆ ده‌گرێ كه‌ به‌ده‌ست شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌وه‌ رایانكردووه‌. رێژه‌یه‌ك كه‌ له‌ساڵی ١٩٩٢ وه‌وه‌ بێ وێنه‌بووه‌. پێی ئه‌م راپۆرته‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ر ١٢٢ كه‌س، كه‌سێك مه‌حبووره‌ ماڵ وحاڵی خۆی به‌جێ بێڵێ. له‌ له‌یه‌كی دیكه‌وه‌ یه‌كیێتیی ئۆرووپا بڕیاری داوه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن بۆ هاتنی په‌ناخوازان بۆ ناو سنووره‌كانی ئه‌م یه‌كێتیه‌وه‌ تا ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٦، سیستمێكی تازه‌ بۆ به‌رگریی له‌و سنووره‌انه‌ دابڕێژێت. به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێریی ئاڵمان” ده‌وڵه‌تی توركییه‌ بڕیاری داوه‌، شارۆمه‌ندانی سوریه‌ ته‌نها به‌ ویزای مۆعته‌به‌ره‌وه‌ ده‌توانن بچنه‌ ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌وه‌.