ئه‌ندامێكی شورای باڵای ئێنقلابی فه‌رهه‌نگی رژیم به ته‌ئیدی نفوزی بۆچوونی فیمینیستی له ئێران رایگه‌یاندووه، ته‌نانه‌ت ژنانی چارشێو به‌سه‌ریش به هۆی كاریگه‌ری وه‌رگرتن له ئه‌ندیشه‌ی نوێ، سه‌باره‌ت به ئه‌حكامی ئیسلامی هه‌ڵوێست ده‌گرن.”كوبرا خه‌زعه‌لی” ئه‌ندامی شورای باڵای ئینقلابی فه‌رهه‌نگی رژیم له قسه و باسێكدا، ئه‌وله‌ویه‌تی ته‌حسیل و ئێشتغاڵی له‌چاو هاوسه‌رگیری و منداڵداری له نێو ژنانی ئێرانی دژ به ئیسلام ناولێبردووه و رایگه‌یاندووه كه له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه گه‌وره‌ترین كه‌رامه‌تی ژن، هاوسه‌رداری و به‌خێوكردنی منداڵه. ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم قسه و باسی له‌م چه‌شنه ئێرائه ده‌دات. ناوبراو پێشتریش چه‌ندین بار پێداگری كردبوو كه رۆڵی سه‌ره‌كی ژنان، ته‌نیا له نێو ماڵدا ته‌عریف ده‌كرێت. له روانگه‌ی ئه‌م خانمه‌وه، ته‌حسیل و درێژه‌دان به خوێندن توانایی بارداری له ژنان زه‌وت ده‌كات.