ژیانی ٢٠ میلیۆن ئێرانی له‌ ماڵه‌ كۆنه‌كاندا

621y
به‌ پێی دانپێدانانی جێگری وه‌زیری رێگا و شه‌هرسازی و به‌رپرسی شیركه‌تی عۆمران و نوێژنكردنه‌وه‌ی رژیم، ٢٠ ملیۆن كه‌س له نێو‌ ١٣٠ هه‌زار هێكتار ماڵی كۆنه‌دا، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.ناوبراو دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ ئاكامی كۆبوونه‌وه‌ی تازه‌ كردنه‌وه‌ی شه‌هریی له‌ “گه‌چساران” رایگه‌یاند: “٥٤ هه‌زار هێكتار له‌ ماڵه‌ كۆنه‌كانی وڵات له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوه‌ندی شار، ٥٤ هه‌زار هێكتار له‌ شوێنه‌ غه‌یره‌ ره‌سمییه‌كان و ٢٢ هه‌زار هێكتاریش له‌ مه‌حدوده‌ی ناوه‌ندی و مێژووییه‌كاندان قه‌راریان گرتووه‌. شایانی باسه‌، زۆر بوونی ماڵه‌ كۆنه‌كان له‌ ئێران، وه‌كوو سه‌ره‌كیترین هۆكاری ته‌ڵه‌فات له‌ كاتی روودانی كاره‌ساتی سروشتیی به‌ تایبه‌ت بوومه‌له‌رزه‌، به‌ ئه‌ژمار دێت.