ژینگه‌ یه‌كێك له‌ قوربانیانی بێده‌نگی شه‌ڕ

706
لێكۆڵینه‌وه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژینگه‌ له‌ كۆتایی شه‌ڕه‌كاندا ده‌بێته‌ شوێنێك بۆ درێژه‌دان به‌ شه‌ڕ.
به‌ پێی وته‌ی لێكۆله‌رێكی پایه‌به‌رزی ژینگه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ی موتالعاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئافریقا له‌ دانیشگای له‌نده‌ن، “له‌ناوچوونی دارستانه‌كان، گیا، ئالوده‌گی ئاو و خاك و هه‌وا و ته‌خریبی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ و له‌ناوچوونی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان له‌ شه‌ڕه‌كان زۆر ئاسیب ره‌سانه‌ كه‌ ده‌یان ساڵ هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ بۆ بارودۆخی پێشووش وڵامده‌ره‌وه‌ نییه‌. مه‌رگی بێده‌نگی ژینگه‌ له‌ ناوچه‌گه‌لێكی وه‌ك عێراق و سوریه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم ده‌كه‌ن، ده‌بینرێت. ژینگه‌ له‌ كۆتایی شه‌ڕدا ده‌بێته‌ ئامراز و درێژه‌ده‌ری شه‌ڕ. به‌م جیاوازه‌ كه‌ چیتر ئاسه‌واری ژینگه‌ی ئالوده‌ و كاتی نییه‌ به‌ڵكوو به‌شێنه‌یی ته‌ندروستی خه‌ڵك تا هه‌زاران كیلومیتر زۆرتر له‌ ناوچه‌ی ده‌رگیری شه‌ڕ ده‌خاته‌ ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه‌.”