کانتۆنەکانی کوردستانی سوریە، دڕکێک لە چاوی کۆنەپەره‌ستانی ناوچەکە

رۆژی چوارشەممە ٢٩ی مانگی گەلاوێژ بەرابەر لەگەڵ ١٨ی ئوت، تەقینەوەیەکی خۆکوژی مەرگبار لە مەیدانی پێشەسازی شاری قامیشلوو روویدا. قامیشلوو لە ئوستانی حەسەکەدا و ناوەندی کانتۆنی جزیرەیە. لەم هێرشەدا لانیکەم ١٦ کەس کوژران کە ٦ کەسیان خەڵکی مه‌ده‌نی بوون و ١٠ کەسیشیان ئەو داوتەڵەبانە بوون کە لە ڕیزی “ئاسایش” یان “پۆلیسی کۆمەڵایەتیدا” خزمەت بەخەڵک دەکەن. ئاماری بریندارەکان لە نێوان ٤١ بۆ ٥٠ کەس ڕاگەیەندراوە و هەموشیان غەیرە نیزامین. لە ئاکامی ئەم تەقینەوە خۆکوژیەدا، کە بە کامیۆنێکی هەڵگری ئاو ئەنجام درا، وێرانیەکی زۆری لێکەوتەوە.516دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی وەئەستۆ گرت. ئەم هێزە تیرۆریستی و کۆنەپەرستە کە لە هێزە نیزامیە سەرەکیەکانی کوردستانی سوریە واتە “یەکینەکانی پاراستنی گەل” ناسراو بە “ی پ گ” و “یەکینەکانی پاراستنی ژن” ی پ ژ زۆرترین گورزیان به‌ركەوتووە، لەهەموو دەرفەتێک کەڵک وەردەگرێت بۆ زەربەدان لە خەڵک و هێزە نیزامیەکانیان لە کانتۆنەکانی کوردستانی سوریە.هێزە کۆنەپەره‌ستەکانی داعش بە یارمەتی دەوڵەتی تورکیە، پادشاهی عەرەبستانی سعودی و ئەمیرنشینی قەتەر بە ئامانجی داگیر کردنی کۆبانی لە ١٦ی دسامبری ٢٠١٤، هێرشیان کردە سەر ئەم شارە دواتر لە ماوەی ١٣٤ رۆژدا تێکشکێندرا و سەرشۆڕانە بەرەودوا راونرا. ( ی پ گ) و ( ی پ ژ) و هاوپەیمانه‌کانیان دوای ئەم سەرکەوتنە مێژوییە شاری ستراتیژیکی “گرێ سپی”، هەڵکەوتوو لە سەر سنوری تورکیەیان لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە هێزە جەنایەتکارەکانی داعش پاک کردەوە. تیرۆریستەکانی داعش لە ڕێگای ئەم شارەوە هێزی بەکرێگیراو و یارمەتی لۆجستیکی تورکیە، عەرەبستان و قەتەریان دەهێنایە کوردستانەوە و تەنوری جەنایەتەکانی خۆیانیان پێ گەرم ڕادەگرت ( ی پ گ) و ( ی پ ژ) بە گرتنەوەی گرێ سپی، کاناڵی پێوەندی نێوان کانتۆنەکانی جه‌زیرە و کۆبانیان کردەوە.جێگای ئاماژەیە کە حکومەتی بەعس لە دەیەی ٧٠دا لە ڕێگای سیاسەتی تەجاوزکارانەی “تەعریب”ەوە زەویەکانی زەحمەتکێشانی کوردی داگیر کرد و نایە ئیختیار فەرماندە نیزامیەکان و خەڵکی عەرەبی سەربە ڕژیمەوە و بەلێشاو عەرەبی بەرەو ئەو ناوچانە ڕەوانە کرد. ئەم زەویە داگیر کراوانەی کوردستانی دابەش کرد بەسەر ٣ بەشی جیا لە یەکدا کە بریتی بوون لە جه‌زیرە، کۆبانی و عەفرین. ئەم ناوچانە تا ئێستاش بەدەست جەنایەتکارانی داعشەوەن و کرانەوەی کاناڵێکی پێوەندی لە نێوان کانتۆنەکانی جه‌زیرە و کۆبانیدا وەک دەستکەوتێکی گەورەی نیزامی بە حیساب دێت. هەروەها گرتنەوەی شاری “گرێ سپی” ئیمکانی هێرش بوسەر شاری “ڕەقە” ناوەندی سەرەکی فەرماندەهی و دامەزرانی هێزەکانی داعشی ئیمکانپەزیر تر کردووە. ( ی پ گ) و ( ی پ ژ) بەشوێن ئەم سەرکەوتنەدا توانیان سەرجەم ئۆستانی حەسەکە لە داعش پاک بکەنەوە.کەسانی ئاگادار نوسیویانە عەمەلیاتی جەنایەتکارانەی رۆژی ١٨ ی ئوتی داعشیەکان بۆسەر مقەری هێزەکانی ” ئاسایش” لە مەیدانی پیشەسازی شاری قامیشلی بۆ تۆڵە سەندنەوە و کەم ڕەنگ کردنەوەی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی ( ی پ گ) و (ی پ ژ) ئەنجام دراوە. هەڵبەت دەکرێ ئەمە بەشێک کە راستیەکە بێت، بەڵام دوژمنایەتی داعش، حکومەتەکانی تورکیە و عەرەبستانی سعودی و سەرجەم هێزە بۆرژواییەکان لەدژی هێزە نیزامیەکانی کانتۆنەکان، ریشەیەکی گەلێک قووڵتری هەیە.خەڵک لە کوردستانی سوریە لە ڕێگای کومۆنەکان، شوڕای بەخش، شوڕای شار و کانتۆنەکانەوە خۆیان بەڕێوەدەبەن. لە هەرکام لەم ڕێکخراوە خەڵکیانەدا دەبێ ٤٠ لەسەد لە ئاندامانی ژن بن و هەمو ئۆرگانێکیش خاوەنی دوو بەرپرس، یەکێکیان ژن و ئەوی تریشیان پیاو بێت. ئەم ڕێکخراوانە لە هەمانحاڵدا ئۆرگانە ئیجراییەکانی ئیدارەی کابینەکانی هەرسێ کانتۆنەکە ڕێبەری دەکەن کە شاملی ٢٢ وەزیر و یەک سەرۆک وەزیری هەڵبژێردراون. هەموو وەزیرەکان، دەبێ لەڕیگای ئەندامانی کومۆنەکانی ناوچەی شوێنی ژیانیانەوە تەئید کرابێتن. هەروەها ئۆرگانە قەزایی و قانون گوزاریەکانیش رێکخراون کە لەژێر چاودێری کانتۆنەکاندا خەریکی کارن. (ی پ گ) و (ی پ ژ) و باقی هێزە نیزامیەکانی رێکخراوی ژێر ڕێبەریان، وەک بریگادری نێونەتەوەیی و هێزی چەکداری کەمینەکان، باسکی نیزامی کانتۆنەکانن کە لە رێگای وەزاڕەتی بەرگریەوە هاوئاهەنگ دەکرێن. بێجگە لەمانە کانتۆنەکان و وەزاڕەتی نێوخۆ هێزی چەکداری تریشیان لەژێر فەرماندایە کە گرینگ ترینیان بریتین لە “ئاسایش” و هێزی چەکدار بۆ بەرگرتن لە توندوتیژی بنەماڵەیی و دەرەوەی بنەماڵە لەدژی ژنان. کارەکانی ئاسایش، هێزی دژی توندتیژی خانەگی، هێزی قەزایی و زیندانەکان بە گشتی لە خزمەت دیسان پەروەدە کردنەوەی ئینساندا دەجوڵێنەوە.ئابووری ناوچەکە بە یارمەتی بەرهەمهێنانی نەوت، مه‌عده‌نه‌كانی وەک پتاسیم و بەتابەت کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە زەویە حاسڵخیزەکاندا خراوەتەکار. ئەگەرچی کوردستان بەهۆی سیاسەتی تەعریبی بەعسەوە، لە ژێرخانێکی پیشەسازی بێبەشە، بەڵام کانتۆنەکان بە پشت بەستن بە کەشاوەرزی، هێزی خۆبەخش، دەرهێنانی نەوت و لە رێگای تەعاونیەکانەوە بەڕێچوونی لانیکەمی هەموو شارۆمەندەکانیان دابین دەکەن. گەنم، کە لە رابردودا ٧٠ لەسەدی پێداویستی جەمعیەتی ٢١ و نیو میلیونی سوریەی دابین کردووە، زەیتون و نەوت بە زۆری لە ئیختیار کانتۆنەکاندا هەیە، بەڵام ته‌حریمی ئابووری دەوڵەتی تورکیە و ئەو بەربەستانەی دروست کراون لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئیمکانی ئازادانەی هەناردە کردنی بەرهەمەکانیان و هاوردە کردنی پێداویستیەکانیان پێنادات و بۆتە هۆی هەژاری مادی لە ناوچەکەدا. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا شاهیدانی عەینی نوسیویانە کە ئەم خەڵکە تێکۆشەر، خۆبەڕێوەبەر و سەربەرزە لە زومڕەی شادترین خەڵکی دنیان.کانتۆنەکان لە ناخی خاوەرمیانەیەکدا کە لەبەر سیاسەت و ده‌خاڵەتگەری ئیمپڕیالیستی و مەزهه‌بیەکان بۆتە قوربانگای کەمینە مەزهەبی و نەتەوایەتیەکان، ئینسانی ترین کەش و هەوایان بۆ ژیانی تەفاهوم ئامێزی کەمینەکانی دانیشتوی کوردستان فەراهەم کردووە. لە کوردستان کەمینەکانی عەرەب، ئاسوری، ئەرمەنی، چچن، چەرکەس و خەڵکانی سەربە ئاین و باوەڕە سیاسی و مەزهەبیە جۆراوجۆرەکان بەدەر لە هەر جۆرە هەڵاواردنێک و بەشێوەی بەرابەر لە بەڕێوەبردنی سیاسی و دیفاعی ناوچەکەدا بەشدارن. بۆ نیشاندانی قوڵایی ئەم سیاسەتە ئینسانیە گێڕانەوەی ره‌ستەیەک لە وتەکانی کەسێکی مەسیحی رۆشنکەرەوەیە. ئەو بە هەواڵنێرێکی وتووە:”لە ساڵی ٢٠١٥ دا هێزە دەمار گرژەکانی داعش گەیشتنە ناوچەی سەریکانی لە ١٠٠ کیلۆمیتری قامیشلوو. ئەوان پەیامیان دا بە (ی پ گ) کە تەنیا ٢٤ سه‌عات دەرفەتی ئەدەنێ تا مەسیحیەکان بە قەولی ئەوان کافرەکان، پاکسازی بکەن و بڕۆن. فەرماندەکانی ( ی پ گ ) قەبوڵیان نەکرد و بە دانی چەند شەهید، ئەوانیان شکستدا و وادار بە پاشەکشەیان کردن. بەبێ ئەوان، ئێمە هەموومان لەوکاتەدا کۆمەڵکوژ دەکراین.”ئەم سیستمە خۆبەڕێوەبەرە، بۆتە هۆی ئەوەی دەوڵەتانی ناوچەکە و هێزی تیرۆریستی ئیسلامی داعش بەتوندی لەدژی بوەستنەوە. هێرشی خۆکوژی رۆژی ١٨ی ئوتی داعشیەکان بۆسەر مقەڕی هێزەکانی ئاسایش لە مەیدانی پیشەسازی شاری قامیشلوو لە دوژمنایەتی قوڵی تیرۆریستەکانی داعش و پشتیوانەکانیان، وەک دەوڵەتی تورکیە و پادشاهی عەرەبستانەوە، لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری خەڵکدا سەرچاوەی گرتووە. بەڵام ئەمجۆرە هێرشانە کە سەرچاوەگرتوو لە داماوی تەواوەوەیە، ناتوانێ بێتە کۆسپ و بەربەست لە بەردەم بەروپێش چوونی سیاسی و نیزامی کانتۆنەکاندا.