کرانەوەی پێشانگای وێنە لە شاری مەریوان

857
لە ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا پێشانگایەکی وێنە لە شاری مەریوان لە ژێر ناوی “ئاگر به‌ڵای گیانی دارستانه‌كانی زاگروس” لە دانیشگای پەیام نوری شاری مەریوان کرایەوە.
بە ھاوکاری هه‌ڵسووڕاوانی مەدەنی و خوێندكاری دانیشگای پەیام نوری شاری مەریوان پێشانگایەکی وێنە لە ژێر ناوی “ئاگر بەڵای گیانی دارستانەکانی زاگروس” کرایەوە و خرایە بەر چاوی بینەران. بەرپرسی ئەو پێشانگایە وتی: بە ھۆی ئەوەی کە چەند ساڵە بەردەوام ئاگر لە دار و دارستانەکانی کوردستان بەردەبێت و دەبێتە ھۆی کوژران و وشک بوونی سەدان دار و نەمام و چەندین جۆر گیاە و گیان لەبەر کە لەو دارستانانە ژیان بە سەر دەبن.