ناوەندی ئاماری ئێران نرخی بێ‌کاری ئۆستانه‌كانی بڵاو کردەوە و بە پێی ئامارەکان نرخی بێ‌کاری ئۆستانی کرماشان ١٥ و دوو دههۆمی له‌سه‌د راگەیه‌ندراوە.
بە پێی ھەواڵەكان، لە کاتێکدا لە وەرزی ھاویندا ئۆستانی کرماشان نرخی بێکاریەکەی گەیشتۆتە ١٥ و دوو دههۆمی له‌سه‌د، کە نێونجی نرخی بێ‌کاری ئێران ١٠ و نۆ دههۆمی لە سەد بووە، کرماشان بەم رێژە و ئامارە لە نرخی بێکاریەوە پاش ئۆستانی چوار مەحاڵ و بەختیاری بە نرخی بێ‌کاری ١٦ لەسەد، یەکێکە لە دوھەمین ئۆستانه‌كانی بێکار لە ئێران. ھەروەھا نرخی بێ‌کاری کرماشان لە ھاوێنی ئەمساڵدا و لە چاو ساڵی پێشتر کە ١٣.٤ لەسەد بووە ١.٨ لەسەد بەرز بوونەوەی بە خۆیەوە دیتوە. جێگەی ئاماژەیە کە چوار مەحاڵ و بەختیاری، کرماشان و ئۆستانی خوراسانی رەزەوەی بە ١٤ و دوو دههۆمی لەسەد، کوهگیلویە و بویرئهحمد بە ١٣ و نۆ دههۆمی له‌سه‌د و لورستان بە ١٣ و چوار دههۆمی له‌سه‌د، بەرزترین نرخی بێکاریان لە ھاوینی ئەمساڵدا بووە.