کرێکاران، قوربانیانی شوێنە نائەمنەکانی کار

بەپێی ڕاپۆرتێک کە رۆژی ٤ ی سەرماوەز بڵاو بۆوە و بەپێی ئیعتیرافی سەرۆکی کانونی ئەنجومەنە سینفیەکانی کرێکارانی بیناسازی، ئێران ڕیکۆرد داری حادیسه‌ی کاری بیناسازییە لە دنیادا. بوونی ئاماری باڵای حادیسه لە کاری بیناسازیدا لە حاڵێکدایە کە بەپێی ئامارە ناتەواو و دوور لە ڕاستیەکان زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کرێکاری ساختمانی لە وڵاتدا بوونیان هەیە کە تەنها ٨٠٠ هەزاریان بیمە کراون و مابەقی لە خزمەتگوزاری بیمەیی بێبەشن. کەوایە تەنها ژمارەیەکی کەم لە بنەماڵەکان لە کاتی بەرەو روو بوونەوەی کرێکارێکی بیناسازی لەگەڵ حادیسه‌یه‌كی کە دەبیتە هۆی بریندار بوونی و یان کەم ئەندامی و یان مردن دەتوانن لە بیمەی دەرمانی و دابین بوون یان كه‌مئه‌ندامبوۆن یا خود مردنی، مانگانەیەکی زۆر کەم و ناکافی تەئمینی ئیجتماعی به‌هره‌مه‌ندبن.بەڵام کۆماری ئیسلامی و سەرمایەداران لە دروست کردنی شوێنكارێكی نائەمن و پڕ مەترسی بۆ کرێکاران لە باقی پیشەسازی و مەیدانەکانی کاریشدا، پەروەندە و پێشینەیه‌كی باشتریان نیه‌ لە کاری بیناسازیدا. تەنها لەم رۆژانەی دواییدا ئەم حادیسانه‌ی خوارەوە لە شوێنەکانی کاردا روویانداوە: شۆفری دوو ماشێنی قورس، رۆژی دووشەممە دوی مانگی سەرماوەز لەکاتی بارکردنی زبڵ و خاشاكی مەعدەنی بەردی ئاسنی گوڵ گۆهه‌ری سیرجان لە ئوستانی کرمان گیانیان لەدەستدا. کرێکارێکی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌ن تەورێز، رۆژی یەکشەممە ئەوەڵی ئازەر لە کاتی جۆشکاری ڕەیلەکانی کابینی ئاسانسۆر، لە نهۆمی ده‌یه‌می بینایەکەوە کەوتە خوارێ و گیانی لەدەستدا. بەیانی رۆژی یەکشەممە یەکی مانگی سەرماوەز کرێکارێکی شارەداری لە کاتی پاک کردنەوەی ژێر پردێک لە شەقامی “وەلی عەسر”ی شاری زەنجان توشی حادیسه‌ی تەسادوف هاتو بریندار بوو. بەیانی رۆژی چوار شەممە ٢٧ ی مانگی خەزەڵوەر کرێکارێکی فەزای سەوز لە خیابانی جیهاد، هەڵکەوتو لە مەیدانی زەهرای ئەراک کاتی چوون بۆنێو چاڵاوێک بەهۆی کەوتنەنێو عەمبارێکی کەلوپەل بریندار بوو. بەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٧ ی خەزەڵوەر قامکی دەستی کرێکارێکی لاو لەکاتی کار کردن لە دوکانێکی فلافل، لە نێو دەزگای فلافل سازیدا لە تاران گیری کرد. رۆژی دووشەممە ٢٥ ی ئابان کرێکارێکی ساختمانی کە خەریکی کاری ئارماتۆربەندی بوو، بەسەرەوە کەوتە نێو چاڵاوێکی ٣٠ میتریەوە، و گیانی لەدەستدا. بە ئیعتیرافی ڕاگەیەنەرە حکومەتیەکان بەهۆی نەبوونی ئه‌منییه‌ت لە شوێنی کاردا، ٥٤ کرێکاری بیناسازی، لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردودا لە مازندەران، گیانیان لەدەست داوە. ره‌ئیسی ئیدارەی بازڕەسی کار لە ئوستانی مازندەران وێرای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی:” ساڵی ڕابردوش ٨٠ کرێکاری بیناسازی بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، به‌ركه‌وتنی شتی قورس بەسەریان، روخانی دیوار و کەندەڵان و برق گرتنه‌وه‌ لە مازندەران گیانیان لەدەستدا.”594
ئامارێکی دەقیق لە ڕێژەی حادیسه‌كانی كار لە کارەوە تا ئێستا لە لایەن وەزارەتی کارەوە، کە بەپێی یاسای کار بەرپرسی ئەم کارەیە، بڵاو نەکراوەتەوە؛ یەکێک لە فاكته‌ره‌كان ئەوەیە کە خاوەنکارەکان تا ئەو جێگایەی بۆیان ئیمکانی هەبێت لە ناردنی هەواڵی پێوەندیدار بە حادیسه‌ی شوێنی کار بۆ ئیداراتی کار خۆ دەپارێزن. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ لەبیرمان بێت کە رووداوێکی کە بۆ کرێکارانی ئەفغان روو ئەدات لە هیچ جێگایەک تۆمار ناکرێت و ته‌نها راپۆرته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ مەرگی ئەو کەسانەدا تۆمار دەکرێت کە جەنازەکەیان دەدرێت بە پزیشکی قانونی و مردنیان بە شێوەی کەتبی تەئید دەکرێت. کرێکارانی ئێران سەبارەت بە ڕاستی و دروستی ئامارەکانی ڕژیم لە هەموو بوارەکاندا و لەوانە سەبارەت بە ئاماری پێوەندیدار بە حادیسه‌ی شوێنی کار بە شک و گومانەوە دەڕوانن. بێجگە لە کرێکاران، رێكخراوی جیهانی کاریش سەبارەت بە دروستی حادیسه‌كانی كار له‌ ئیرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیدا بەجیدی گومانی هه‌یه‌. بەم حاڵەشەوە خودی ئەم ئامارە کەم و کورتانەش نیشانی ئەدەن کە رێژه‌ی حادیسه‌كانی كار بەردەوام لە ئێراندا رووه‌و هه‌ڵكشانه‌.
نیزامی سەرمایەداری و بەتایبەت جۆری نیئۆلیبڕاڵیەکەی و هه‌روه‌ها قازانج پەرستیی خاوەنانی کا،ر زەمینە ساز و سەبەبکاری سەرەکی حادیسه‌ی ناوەندەکانی کارن. سەرمایەداران بە تایبەت لە دنیای پڕ لە بێکاری ئەمرۆدا له‌ ئاست گیان سڵامه‌تی کرێکاران خه‌مسارد و كه‌مته‌رخه‌من له‌به‌ریان گران نیه‌ ئه‌گه‌ر ناوەندەکانی کار بکەنە قەتڵگای کرێکاران. بەڵام مێژووی بزوتنەوەی کرێکاریی لە وڵاتانی پێشکەوتوی سەرمایەداریدا نیشانی داوە کە دەکرێ بە خەباتی رێكخراو، داسەپاندنی قانونی پێوه‌ندیدار، بە دابین كردن و پاراستنی ئیستانداردی باڵای ئه‌منییه‌تی شۆێنی كار و ئیجرایی کردنیان، چاوچنۆک ترین خاوەنکار و سەرمایەدار ناچار بکرێت تا: دابین کردنی ئیستانداردی باڵای ئه‌منییه‌تی شوێنی كار ره‌چاو بكه‌ن و رێوشوێنی پێویت بۆ پێشگیری لە حادیسه‌كان ئامادە بکەن؛ ئاموزشی پێویست و بەردەوامی ئەمڕۆیی بۆ هێزی کار فەراهەم بکەن؛ خاوەنکاران و دەوڵەت ناچار بکەن بیمەی حەوادس لە یەکەم رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ پەرداخت بکەن؛ لەگەڵ حادیسه‌یه‌كـ هەر رووداوێک سەرجەم خەسارەتی سەرچاوە گرتوو لە بریندار بوون و مەرگی کرێکارەوە بدرێت بە بنەماڵەکەی؛ پێویستە ئەم داوکاریانە و شتی تری لەم چه‌شنه‌ لە ئێرانیشدا لە بانترین ئاست و ستانداردی جیهانییه‌كه‌یدا، مەوجود لە دنیادا لە ڕێگای خەباتێکی یەکگرتوانەوە بەسەر کۆماری ئیسلامیدا بسەپێندرێت.
تا کاتێک کە سەرمایەداری حاکمە و تا کاتێک کە لۆژیکی سەرمایەداری حوکم دەکات، ڕێگای بەربەرەکانی لەگەڵ نائەمنی شوێنی کار لە هەموو جێگایەک هەمان یەکێتی و هێزی چینایەتی موتەشەکل و وشیاری چینی کرێکارە کە دەیەوێ ئەم نیزامە دژه‌ مرۆیی یه‌ بنێتە گۆڕ. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە خاوەنکاران لە رووی قازانج پەرستیی و تەماعی زۆریانەوە، نە مایلن ئەمنیەتی شوێنی کار باشتر بێت و نە نیگەرانی لە دەستدانی کرێکارانن له شوێنی نائەمنی کاردا. تا کاتێک کە خورۆشی شۆڕشی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش بارگه‌و بنه‌ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و نیزامی سەرمایەداری تێکەوە نەپێچاوە، ئەم کێشە و گرفتانە هەر هەن. كه‌واته‌ ئەوە خودی کرێکارانن کە ده‌بێ مشوری خۆیان بخۆن و بە پشت بەستن بە خەباتی موتەشەکل و بەرنامە بۆ دارێژراوی خۆیان خاوەنکاران و دەوڵەت وادار بە دابین کردنی ئەمنیەتی شوێنی کاریان بکەن. یەکێتی و هێزی چینایەتی کرێکاران تاقه‌ ئامرازی بەربەرەکانیێیه‌ لەگەڵ تەحمیلاتی نیزامی سەرمایەداران و دەوڵەتەکەیان. لەم بوارەدا واتە لە بواری کەم کردنەوەی مەترسی و سەدەمات و قوربانیانی کار و بەرهەمهێنانی سەرمایەداری و زەمانەت کردنی ئه‌منییه‌تی و ‌بێهداشتی شوێنی کار و دانی خەسارەت بەو کرێکارانەش کە بەهۆی حادیسه‌وه‌ سەدەمەیان وێدەکەوێ، دەبێ هێزی یەکگرتوی کرێکاران بکەوێتە کار و داواکاری خێرا و به‌رده‌ستی چینی کڕێکار بەسەر خاوەنکار و دەوڵەتەکەیاندا بسەپێنێت. دابین کردنی ئیمنی شوێنی کاریش وەک هەموو داواکارییەکی دیکە تەنها بە زەبری خەبات و هاوپشتی چینایەتی کرێکارانه‌ كه‌ بەسەر سەرمایەداران و دەوڵەتی پشتیوانیاندا دەسەپێت!