کوشتاری به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ سوریه‌

142y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گروپه‌‌ ئیسلامگه‌راكان له‌وانه‌ “جبهه النسره‌” له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كوشتاره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ شاری “جه‌سرولشغور” له‌ باكووری رۆژئاوای سوریه،‌ زیاتر له‌ ٣٠ هاوڵاتی مه‌ده‌نیان كوشت.هێزه‌ ئیسلامگه‌راكان له‌م كوشتاره‌ كاره‌ساتبارانه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ژنان و منداڵانیان كوشتووه‌. به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری شین هووا”، پاش هێرشی رۆژی شه‌ممه‌ی هێزه‌ ئیسلامگه‌راكان بۆسه‌ر شاری “جه‌سرۆلشغور” له‌ ده‌وروبه‌ری شاری “ئه‌دله‌ب”، ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆشتاری به‌كۆمه‌ڵ و كاره‌ساتبار. گروپی ئیسلامگه‌رای جبهه النسره‌ له‌ ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌ی رابردوودا ناوچه‌یه‌كی زۆر له‌ روسیه‌ به‌ تایبه‌ت شاری ئه‌دله‌ب و شاری “به‌سه‌رولشام”یان له‌ باشوری سوریه‌ جگه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ قه‌رارگاكان له‌ ده‌شته‌كانی “ئه‌لغاب” له‌ ناوه‌ندی ئه‌م شاره‌یان كۆنتڕۆڵ كرد.