به پێی راپۆرته‌كان، شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی ره‌به‌تی شاری سه‌رده‌شت، هێزه‌كانی سپای پاسدارانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، ته‌قه‌یان له كۆمهڵبهران كرد و به هۆیه‌وه کۆڵبه‌رێك گیان له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م راپۆرته، له ناوچه‌ی ره‌به‌تی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، هێزه نیزامییه‌كانی سپای پاسداران، ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كرد و له ئاكامدا، لاوێك به ناوی “سیروان به‌رزه‌نجی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، كه‌وته به‌ر ده‌سترێژی گولله و كوژرا. جێگای ئاماژه‌یه، هێزه نیزامییه‌كانی سپای پاسداران پاش كوشتنی ئه‌م كۆڵبه‌ره لاوه، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی كۆڵبهركاندا گرتووه و حه‌یوانه بارههڵگرهكانیشیان كووشتووه. شایانی باسه، هاوڵاتییان و خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌ر سنور به هوێ بێكاری و هه‌ژاری، به ناچاری و بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان، روو له كاری مه‌ترسیداری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن و بهۆ هۆیه‌شه‌وه گیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.