کوژرانی کچێکی لاو لە ناوچه‌ی ورمێ

909
له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی رابردوودا كچێكی لاوی خه‌ڵكی شاری شنۆ دانیشتووی یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ورمێ به‌ ناوی “شەبنەم عەبدوڵڵازادە” له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ به‌ زه‌بری چه‌قۆ کوژرا.
بە پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، “شەبنەم عەبدوڵڵازادە” لە شەقامی مودەڕسی شاری ورمێ لە دوکانی “عکاسی” خەریکی کار بووه‌ کە لەلایەن لاوێکەوە بە چەقۆ هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر و كوژراوه‌ و بکوژەکەی رایکردووه‌. شایانی باسه‌ تا ئێستا له‌ هۆکاری کوژرانی ئەم کچە لاوه‌ و ئه‌نگیزه‌ی كوشتنه‌كه‌ی، زانیارییه‌ك له ‌به‌رده‌ستدا نییه‌.