رۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، خوێندكارانی “دانشكه‌ده‌ی مێعماریی دانشگا ئازادی” مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌ته ئاموزشییهكانی ئه‌م دانشگایه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
خوێندكارانی ناڕازی ڕشته جیاجیاكان، سه‌ره‌تا له‌به‌ر “دانشكه‌ده‌ی مۆههندیسیی و پاشان له‌به‌ر دانشكه‌ده‌ی مێعماریی” ئه‌م دانشگایه كۆبوونه‌وه، ئه‌وان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه دا رایانگه‌یاند: “هێشتا تاقیكردنه‌وه‌كانی تێرمی پێشوو كوتایی پێنه‌هاتووه كه معاونه‌تی ئامووزشی، داوای له خوێندكاران كردووه كه شه‌هرییه‌ی سابت پهردارخت بكه‌ن و واحیده ده‌رسییه كانیشیان هه‌ڵگرنه‌وه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هێشتا خوێندكاران نازانن كه له كام واحێددا ده‌رچوون، تا ده‌رسه‌كانی دیكه هه‌ڵگرنه‌وه.”