رۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستارانی شیركه‌تی دانیشگای علووم پزیشكی كرمان له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنیان له‌سه‌ر كار، له‌به‌رده‌م ئۆستانداری رژیم كوبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان، ده‌یان كه‌س له په‌ره‌ستارانی شیركه‌تی كه پێشتر له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ئۆستانی كرمان كاریان ده‌كرد، به بیانووی پێویست نه‌بوونی به هێزی كاریی ئه‌وان، له‌سه‌ركار ئیخراج كران. دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه، ئۆستانداری رژیم به ئاماده بوون له نێو په‌ره‌ستاران به‌ڵێنی پێدان كه به‌مزووانه دانیشتنی پێڕاگه‌یشتن به كێشه و گرفتی په‌ره‌ستارانی شیركه‌تی كرمان به ئاماده بوونی به‌رپرسانی دانیشگای علوم پزیشكی و په‌ره‌ستاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.