کۆبوونەوەی ئاژەڵدارانی “مەسجێد سلێمان”

رۆژی سێشەممە 11ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە ئاژەڵدارانی “مەسجێد سلێمان” لە ناڕەزایەتی بە پیس بوونی ژینگە کۆبوونەوە.

ئاژەڵدارانی “مەسجێد سلێمان” بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر پێترۆشیمی ئەو شارە بە نیسبەت پیس کردنی ژینگەو رەها کردنی پاشاوە سەنعەتییەکانی ئەم کارخانەیە لە ناو ژینگەی ناوچەکە دا ناڕەزایەتییان دەربڕیشایانی باسە کە ئاژەڵان و بە گشتی ژینگەی “مەسجێد سلێمان” بە هۆی رەها کردنی پاشاوە سەنعەتییەکانی پێترۆشیمی ئەو شارەوە خەسارەتی زۆریان بەر کەوتووە و بە جۆرێک لە چەند رۆژی رابردوو زیاد لە 70 سەر مەڕو ماڵات، تێداچوون.