کۆبوونەوەی ئەفغانیانی دانیشتووانی تاران لە بەرانبەر سه‌فارەتی پاکستان

سەرلەبەیانیڕۆژیسێشەممە١٦یمانگیخەرمانان،کۆمەڵێکلەهاووڵاتییانیئەفغانینیشتەجێیئێران،لەناڕەزایەتیبەدەسەڵاتداریتالیبانودەستێوەردانەکانیپاکستان،لەبەرانبەرسیفارەتیئەووڵاتەلەتاران،دەستیاندایەکۆبوونەوەیناڕەزایەتی.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەشدار بووانی ئەو کۆبوونەوە بە وتنەوەی درووشمەکانی “مەرگ بۆ تالیبان” و “مەرگ بۆ پاکستان، ناڕەزایەتی خۆیان لە ئاست بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست گۆڕانکارییەکانی ئه‌فغانستان دەربڕی و خوازیاری ڕێگریکردن لە دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی پاکستان لەو وڵاتە بوون.