رۆژی شەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان بە ھۆی گران بوونی نرخی بەرقی ماڵەکان، له به‌رده‌م ئیدارەی بەرقی ئه‌م شاره کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به بینینی قەبزهكانی بەرق و به‌رز بوونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخه‌كه‌ی، له به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه بوون. به پێی ئه‌م هه‌واڵه پاش کۆبوونەوەی خەڵک، بەرپرسی شارەداری شاری مەریوان رایگه‌یاندووه ده‌بێ خه‌ڵك ماڵیات په‌رداخت بكه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌وانه نرخی به‌رقی لێكه‌وتۆته‌وه و راگه‌یه‌ندراوه هه‌ر كه‌سێك پاره‌ی قهبزهكان په‌رداخت نه‌كات، به‌رقی ماڵه‌كانیان قه‌تع ده‌كرێت.