کۆبوونەوەی خەڵکی غەیزانییەی ئەهواز

رۆژی پێنجشەممە 13ی مانگی جۆزەردان، خەڵکی 6 گوندی بەشی غەیزانییە، لە ناڕەزایەتی بە کەم ئاوی و خراپ بوونی ئاوی خواردنەوە لە بەردەم بینای شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی خوزستان لە ئەهواز کۆبوونەوە.

خەڵکی ئەم گوندانە کە تا پارەکە بە تانکێر ئاوی خواردنەوەیان بۆ دەچوو، لە ساڵی رابردووە لووولەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ ڕاکێشراوە، بەڵام هێشتا لە گەڵ کەم ئاوی رووبەڕوون و   نیازیان بە پۆمپی ئاوە بۆ هەناردە کردنی بۆ هەموو ئاواییەکانه‌پێشتر خەڵکی ئەم ئاواییانە خواستەکانی خۆیان بە گوێ بەرپرسان راگەیاندبوو، بەڵام لە گەڵ کەمتەرخەمی بەرپرسان رووبەڕوو بوونەتەوە.