کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای “پویا غەرب “ی کرماشان لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە بەرێوبەری ئەو کۆمپانیە کە بە سەندی ماڵەکانی ئەو کرێکارانە، ٦ ملیارد وامی ھاوردوە بەرانبەر ئۆستانداری ئهم شاره کۆبوونەوە.
كرێكارانی ناڕازی رایانگەیاند كه مودیر عامڵی کۆمپانیای پویا غهربی كرماشان ساڵی ١٣٨٠ی ھەتاوی زەوینێکی بۆ دروست کردنی ماڵی مەسکوونی بۆ کاریگەرەکانی کۆمپانیا لە رێکخراوی مەسکەن و شار سازی گرتووە. ئەو کرێکارانە دەڵێن یەک ساڵ دوای ئەوە کە لە ناوی ماڵەکانمان بووین، بەرێوبەری شیرکەتی پویا غەرب بێ ئەوەی کە ئێمە ئاگادار بووین بە سەنەدی ماڵەکان وامێکی ٣ ملیاردی گرتووە و لە ساڵی ١٣٨٩ دووبارە وامێکی ٣ ملیارد تمەنی دیکەشی گرتووە. ئەوان ڕوونیان کردهوه کە ماوهی ١١ ساڵه كه مودیر عامڵ وامەکەی باز پەرداخت نەکردووه و ئێستا ماڵەکانیان لە رەھنی بانک دایە.