کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی فەرهەنگییانی شاری وەرامین

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی مانگی خەرمانان، کۆمەڵێک لە فەرهەنگییانی شاری وەرامین، لە ناڕەزایەتی بە نەدرانی زەوی بۆ سازکردنی خانووبەرە، لە بەرانبەر شارەداری ئەو شارە دەستیان دایە کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، پتر لە ٢٥ ساڵە کە زەوی بۆ مۆعەلیمان و فەرهەنگیانی وەرامین دابین کراوە، بەڵام ئەو زەوییانە هێشتا لە لایەن شارەداریەوە بە مۆعەلیمان نەدراوەبە وتەی بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە، بەرپرسانی دەوڵەتی هەر جار و بە بیانووێک میتراژی زەویەکانیان کەم دەکەنەوە، هەر بەو هۆیەوە فەرهەنگیانی ئەو شارە ناڕەزایەتی خۆیان لە ئاست درۆ و ساختە کاری بەرێوبەرانی دەوڵەتی دەربڕی.