لە ماوه‌ی رۆژانی رابردودا چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکاران و کارمەندان لە شارەکانی سنە و کرماشان بە ڕێوەچوو و کرێکاران خوازیاری حقوق هه‌قده‌سته‌كانیان.
رۆژی یکشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٩٤ی ھەتاوی، كۆمه‌ڵێك لە کرێکارانی قه‌راردادی کۆمپانیای بەرقی شاری سنە لە ناڕەزایەتی بە دواخران و نەدرانی هەقدەستەکانی دومانگیان لە بەر ئەم ئیدارەیە کۆبوونەوە. ھەروەھا کۆمەڵێک لە پەره‌ستارانی دەرمانگهیەك لە سنە کە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە هەقدەستیان پێنه‌دراوه، لەبه‌ر ئەم نەخۆشخانەیە کۆبوونەوە و خوازیاری په‌رداختی حەقدەستە دواخراوەکانیان بوون. لە لایەکی دیکەشەوە رۆژی یکشەممە ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کۆمەڵێک لە رانهنده ئۆتۆبوسەکانی سنە لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی هەقدەستەکانی دومانگیان لە بەر “سازمانی ئۆتۆبوسرانی” دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری درانی هەقدەستەکانیان بوون. هه‌روه‌ها رۆژی یکشەممە رێکەوتی ٢٩ی سەرماوەز، كۆمه‌ڵێك لە کرێکارانی قه‌راردادیی شیركه‌تی “نیلوفەرانی رۆژھەڵات” لە کرماشان کە لە به‌شی گواستنەوەدا چالاکی دەکەن ماوەی زیاتر لە ٤ مانگە كه هەقدەستیان پێنه‌دراوە و ھەروەھا ئیزافە کارییەکانیشان پێنەدراوە ھەر بۆیە دەستیاندایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.