کۆبوونەوەی کارمەندانی ئورژانسی بوشەهر

ڕۆژی شەممە 21ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئورژانسی بوشەهر، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان و بە تایبەت پێنەدرانی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە.

کارمەندانی ناڕازی بە ڕیزکردنی داواکارییەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئوستانداری بوشەهر کۆبوونەوەو خوازیاری پێڕاگەیشتنی سەرجەم داواکارییەکانیان بوون.