کۆبوونەوەی کارمەندان و خانەنشینکراوانی “مخابرات”

رۆژیشەممە 15ی مانگی جۆزەردان، کۆمەلێک لە کارمەندان و خانەنشینکراوانی “مخابراتی چەندین شار لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان لە تاران کۆبوونەوە.

کارمەندان و خانەنشینکراوانی مخابرات لە رێگەی چوون بۆ تاران و بە کۆبوونەوە لە بەر دەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی وەزارەتی “ئیرتباتات” ناڕەزایەتی خۆیان بە کەمتەر خەمی بەرپرسان و گوێ لێ خەواندنیان بە نیسبەت خواستەکانیان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان بوون.