کۆبوونەوەی کرێکارانی شارەداری یاسووج

کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی خزمەتگۆزاری شارەداری یاسووج، ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی خەرمانان، لە نارەزایەتی بە پەرداخت نەکرانی حەقدەستەکانیان، لەبەرانبەر ئۆستانداری “کۆهگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد” دەستیان دایە کۆبوونەوە.

بە وتەی کرێکارانی ناڕازی ماوەی پێنج مانگ حەقدەست و مەزایایان وەرنەگرتووە و لە دۆخێکی دژواری مەعیشەتی دا دەژینهەروەها لەسەرەتای ئەمساڵەوە حەقی بیمەی کرێکارانی ئەو شارەداریە بە ڕێکخراوی تەئمیین ئیجتیماعی پەرداخت نەکراوە و کرێکاران بۆ نوێ کردنەوەی بیمەنامەکانیان تووشی کێشە و گرفتێکی زۆر بوونەتەوە.