کۆبوونەوەی کرێکارانی “شیرکەتی میلی حەفاری ئێران”

کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەێمانکاری “شیرکەتی میلی حەفاری ئێران” رۆژی سێشەممە 14ی مانگی گوڵان، لە ناڕەزایەتی بە بێکارکرانیان لە بەرامبەر ئەم شیرکەتە کۆبوونەوە.

بە دەیان کرێکاری پەیمانکاری “شیرکەتی میلی حەفاری ئێران” بە بیانووی تەواو بوونی گرێبەست، بە پێشینەی کاری زیاد لە 5 ساڵ، بێکار کراونهەڕەشەی دەرکرانی نزیک بە 500 کرێکاری دیکەش لەو شیرکەتە هەیەکرێکارانی دەرکراو لە ماوەی حەفتەی رابردوو دا سێ جار کۆبوونەوەیان کردووە و ڕایانگەیاندووە تا گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان درێژە بە مانگرتن و کۆبوونەوەکانیان دەدەن.