کۆبوونەوەی کرێکارانی “هۆڵدینگی خەلیجی فارس”

رۆژی سێشەممە 11ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی نەوتی “هۆڵدینگی خەلیجی فارس  لە دەرێژەی ناڕەزایەتییەکانیان، لە بەرامبەر سایتی 4ی ئەم شیرکەت کۆبوونەوە.

کرێکارانی نەوتی “هۆڵدینگی خەلیجی فارس” چەندین رۆژە بەردەوام لە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دان و بە شێوازی جۆراوجۆر دەنگی خۆیان بە گۆی بەرپرسان گەیاندووەبەیانی رۆژی سێشەممەش بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سایتی 4ی ئەم شیرکەتە خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان و لابردنی هەڵاواردن بوون.