کۆبوونەوەی کرێکارانی پاڵاوگەی بەندەری خۆمەینی

کرێکارانی پترۆشیمی بەندەری خۆمەینی کە ساڵی پار بە دوایی چەندین جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، خرابوونە ژێر چاودێری شیرکەتێکی غەیرە سەنعەتی ماهشەهر، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی مانگی خەرمانان، لە بەرانبەر بینای ئەو شیرکەتە دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی بەشداربوو لەو کۆبوونەوەیە خوازیاری گەڕانەوە بۆ پترۆشیمی خۆمەینی و بەدیهاتنی خواستەکانیان بوونشایانی باسە کە کرێکارانی ئەو سایته پێشتریش ناڕەزایەتی خۆیان لە ئاست پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی دەوڵەتی بە داخوازیەکانیان ڕاگەیاندبوو.