کۆبوونەوەی کرێکارانی پەیمانکاری فولادی “مبارەکەی ئیسفەهان

کرێکارانی فولادی “مبارەکەی ئیسفەهان” رۆژی سێشەممە 12ی مانگی گەلاوێژ لە نارەزایەتی بە ئاستی لە خوارەوەی حەقدەستەکانیان لە بەرامبەر بینای ناوەندی “فولادی مبارەکە” کۆبوونەوە.

کرێکارانی پەیمانی “فولادی مبارەکە” دەڵێنئاستی حەقدەستەکانین لە رادەبەدەر لە خوارەوەیە و وڵام دەرەوەی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییەکرێکارانی ئەو بەشە سەرەڕای حەقدەستی کەم و گرێبەستی کاتی، لە هەموو جۆر بیمەیەکی کۆمەڵایەتی و پزیشکیش بێبەرین.