هه‌زینه‌ی زۆر و له‌ڕاده‌به‌ده‌ری دار‌و و ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کان له کوردستان زۆربه‌ی خه‌ڵک، به تایبه‌ت خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌م داهاتی بێزار کردووه.
به پێی راپۆرته‌كان، که‌می و گرانی هه‌ندێک له ده‌رمانه‌کان له پاڵ نه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی گونجاو له شاره‌کان و كه‌مته‌رخه‌می شیرکه‌ته‌کانی بیمه له لایه‌ک و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی چاککردن و پڕکردنه‌وه‌ی ددان وایکردووه خه‌ڵک نه‌خۆشی ده‌م و ددانیان پشتگوێ بخه‌ن. به‌پێی یاسا ده‌بێ، ٣٠ له‌سه‌دی هه‌زینه‌ی ده‌رمان له ئه‌ستۆی خه‌ڵک و ٧٠ له‌سه‌دی له ئه‌ستۆی شیرکه‌ته‌کانی بیمه بێت، به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ و ده‌وڵه‌تیش گوێی خۆی لێ خه‌واندووه.