بەڕێوەبەری گشتیی”نهوسازیی و تهوسهعهی” مه‌دره‌سه‌كانی ئیلام رایگه‌یاند، کەمیی مه‌دره‌سه و كلاسی ده‌رسی لە ئیلام زۆر دیار و بەرچاوە و دەبێ بە جیددی بیر لە چارەسەرکرانی بکرێته‌وه.
زیاتر لە ١٣٠٠ مه‌دره‌سه و شوێنی پەروەردەیی لە ئیلام هەیە کە کەمترین کەرەستە و ئیمکاناتی پەروەردەییان بۆ دابین کراوە و جیا لە پێویستیی ئەو شوێنانە بە نۆێژەنكردنەوە، دەبێ ئیمکاناتی پەروەردەیی سەردەمیانهیان بۆ دابین بکرێ. رێژه‌ی مه‌دره‌سه و ئیمكانات لە ئیلام وەڵامدەری پێداویستییەکانی ئەمڕۆی ئەم پارێزگایە نییە. بەڕێوەبەری گشتیی” نوسازی و توسهعه”ی مه‌دره‌سه‌كانی ئیلام وتی، به لە به‌رچاوگرتنی كۆرتهێنانی بوودجە، هه‌تا ئێستاش هیچ بڕیارێک بۆ پێڕاگەیشتن بەو وەزعە نەدراوە.