كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی عێراق رایانگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه هێزه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”، به‌شه سه‌ره‌كیه‌كانی شاری “ئه‌لبه‌غدادی” له رۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ی خستۆته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن، هێزه‌كانی داعش هێرشیان كردۆته‌وه سه‌ر پایگای هه‌وایی “عه‌ینۆلئه‌سه‌د” شوێنی ئاموزشی هێزه عێراقیه‌كان له لایه‌ن چه‌كدارانی ئامریكایی له پێنج كیلۆمیتری باشووری رۆژئاوای شاری ئه‌لبه‌غدادی، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه دزه بكه‌نه نێو ئه‌م پایگایه. شاری “ئه‌لبه‌غدادی” له ٨٥ كیلۆمیتری باكووری رۆژهه‌ڵاتی “رۆمادی” له ئۆستانی ئه‌نبار له ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێشه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی داعش گه‌مارۆ درابوو.