گرفتاربوونی ٣٠ په‌نابه‌ر له‌ سنووری له‌هستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٣٠ په‌نابه‌ر له‌ دارستانه‌كانی سنووری وڵاتی له‌هستان، به‌ بێ نان و ئاو گرفتاربوون و خوازیاری یارمه‌تیدانی خه‌ڵك و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بوون.

به‌ پێی ئه‌و گرته‌ ویدیوویانه‌ كه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ٣٠ په‌نابه‌ر كه‌ به‌شێكیان ژن و منداڵن له‌ باروودۆخێكی خراپدا له‌ نێو جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی له‌هستان گیریان خواردووه‌ و بانگهێشتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به‌ هانایانه‌وه‌شایانی باسه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی بۆحرانی ئابووری له‌ وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان له‌ ئه‌فغانستان، به‌ ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران زیادی كردووه‌، هاوكات وڵاتانی ئۆرۆپایی ڕێكاری تووندیان بۆ ڕێگریكردن له‌ هاتنی په‌نابه‌ران گرتۆته‌ به‌ر.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *